یاریگا –
یانەی ریال مەدرید هه‌وڵده‌دات ئه‌ستێره‌یه‌كی یانەی نەسری سعودی بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ریال مەدرید پەیوەندی بە ئایمریک لاپۆرت بەرگریکاری یانەی نەسرەوە کردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوه، هیچ یاریزانێکی دیکە نه‌گوازێته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت بۆ هێلی به‌رگری گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لاپۆرت بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێویستی یانه‌كه له‌و هێله.
🚨 Laporte: Fecha límite ‼️
🔥 ¿De verdad hay opciones de que el #RealMadrid fiche a Aymeric Laporte? Te contamos cómo está la operación 👉 https://t.co/y0AZoIHC9N
🗣️ Soy partidario de traer a alguien más, siempre que el mercado ofrezca algo a la altura de este equipo…” pic.twitter.com/DdVDbuHUla— Diario AS (@diarioas) August 17, 2024
رۆژنامه‌كه ئاماژەی بەوەشکردووه، ئەو یاریزانەی وا لە ریال مەدرید دەکات بڕیاره‌كه‌ی بگۆڕێت ئایمریک لاپۆرته، بەڵام مێرێنگێ داوا دەکات یاریزانەکە خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ بگاته رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بە خۆڕایی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
رۆژنامه‌كه روونیشكردۆته‌وه، یانەی نەسر نایەوێت یاریزانه‌كه له ده‌ست بدات، بەتایبەت خولی رۆشنی سعودی چەند رۆژێکی تر دەستپێدەکات، بەڵام تاكو 30ی ئەم مانگه كه ده‌رگای مێركاتۆ دادەخرێت، ریال مەدرید هیوای به گرێبەستەکە هه‌یه.
له كۆتاییدا ئاس نوسیویه‌تی، لاپۆرتی خۆی ئامادەیە هەموو ئاسانکارییە داراییەکان بكات بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بچێتە ریزەکانی ڕیاڵ مەدرید درێسی یانه‌كه بپۆشێت و ریال مه‌دریدش ده‌یه‌وێت ئه‌م بابه‌ته به‌رێكه‌وتن یاخود رێكنه‌كه‌وتن به زووی یه‌كلایی بكاته‌وه.