ئه‌ڵمانیاگرنگترین

مولەر: هاندەران باوەڕم پێناکەن و بیرۆکەکانی کۆمپای ئاشکرا ناکەم

Yariga App

یاریگا –

تۆماس مولەر، هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، باسی سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی لە قۆناخی یەکەمی جامی ئەڵمانیا به‌رامبه‌ر  یانەی ئولم كرد.

مولەر دوای یارییەکە گوتی،  شێوازی ئێمە له‌ یارییەکە باش بوو، سێرج گنابری بەرگرییەکی زۆری لە ناوچەی سزادا کرد، بەداخەوە زۆر هەڵەمان کرد و وورد نەبووین، بەڵام کاردانەوە و گۆڕانکارییه‌كان تەواو جیاواز بوو.

سەبارەت بەو دوو گۆڵەی کە تۆماری کرد، گوتی: هەندێک لە هاندەران باوەڕم پێناکەن، بەڵام هەستێکی باشم هەیە، نەک تەنها لە رووی جەستەییەوە بەڵکو لەگەڵ سه‌رجه‌م یاریزانەکان چێژم لە یارییەکە وەرگرت، به‌باشی ده‌ستپمان پێكرد.

سەبارەت بە بیرۆكه‌كانی ڤینسێنت کۆمپانی گوتی، هیچ شتێك ئاشكرا ناكه‌م، رکابەرەکان دەبێت کەمێک شیکاری بکەن و کار لەسەر ئەوە بکەن کە ئێمە چیمان کردووە و چی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌توانم بلێم رۆحییه‌تی یاریكردن و گەشبینیمان لەنێو هەموو یاریزانەکاندا دەبینرێت.

باسی له‌وه‌شكرد، لە یارییەکانی پێشوو یان یانه‌كانی دیكه‌ کاتێک تۆپەکە لەدەست دەدەیت، دەبینیت هێڵی هێرشبەر وەستاوە و چاوەڕێی وەرگرتنەوەی تۆپەکە دەکات، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕانکاریمان بەسەردا هات، هه‌موو تیپه‌كه‌ هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ی ده‌دا ئەمە هەنگاوی یەکەمە.

له‌ كۆتاییدا لەبارەی ریزبەندی یانه‌كه‌ گوتی، ئه‌مه‌ گرنگ نییە، بابەتی هاندەرانە، له‌ فشار زیاتر هیچ یارمەتیدەرمان نابێت بۆ ئەوەی هەموو ساڵێک باس لە باشترکردنی ریزبەندی بکەین، هەموو تیپێک ئامانجی باشترکردنی ریزبەندی هه‌یه‌، دەمانەوێت ئەمساڵ ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، بۆ ئەوەی ئێمە و هاندەران رازیبین.

بابەتی زیاتر

Back to top button