جیهانگرنگترین

ئەستێرەیەکی هۆڵەندی وازهێنانی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

دالێی بلیندی هۆڵەندی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی یەکجاری راگەیاند.

کەمێک لەمەوبەر بلید لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و وازهێنانی لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی راگەیاندووە.

شەرەفێکی گەورەیە بۆم کە لە 108 یاریی جیاواز درێسی هۆڵەندام پۆشیووە، بۆمن وەک یاریزان نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەت گەورەترین دەستکەوتە. یازدە ساڵە هەمووهەوڵێکم لەپێناو پۆشینی درێسە قەشەنگە پرتەقاڵییەکەمان داوە. ساتی زۆر جوانی پێبەخشیووم. نەوەیەکی بەتوانا بەڕێوەیە، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەکەمان گەیشتمە ئەو بڕوایەی کاتی ئەوەیە سەرنجی تەواو بخەمە سەر یانە و خێزانەکەم. دووپاتی دەکەمەوە یاریکردن بۆ وڵاتەکەم شەرەفێکی گەورەبوو، سوپاس بۆ راهێنەران، ستافی هەڵبژاردەکە، سەرجەم هاندەران و یاریزانانی هاوڕێشم. بیرتان دەکەم. سوپاس بۆ هەمووتان.

بلیندی تەمەن 34 ساڵان بە درێسی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەشداری 108 یاریی کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button