ئیسپانیاگرنگترین

لیستی ریال مەدرید بۆ جامی سوپەری ئەوروپا بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لیستی یاریزانانی بۆ یاریی جامی سوپەری ئەوروپا بڵاوکردەوە.

چوارشەممەی داهاتوو کاتژمێر 22:00 بەکاتی کوردستان ریال مەدرید وەک پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و ئاتاڵانتا وەک پاڵەوانی یۆرۆپالیگ لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا رووبەڕوودەبنەوە.

ریال مەدرید بۆ یارییەکە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بڵاوکردووەتەوە، بۆ یەکەمجار کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی بانگهێشتی یارییەکی یانەکە کراوە و بە گوێرەی میدیا ئیسپانییەکان لە پێکهاتەی سەرەکیش دەبێت.

لیستی یاریزانانی ریال مەدرید:

گۆڵپارێزان: کۆرتوا، لونین، فاران.

بەرگریکاران: کارڤاخال، میلیتاو، ئەلابا، ڤاسکێس، ڤایخۆ، فران گارسیا، رودیگەر، مێندی، جەیکب.

ناوەڕاستکاران: بێڵینگهام، کاماڤینگا، مۆدریچ، ڤالڤێردی، چوامێنی، ئاردا گولەر، سێبایۆس.

هێرشبەران: ڤینیسیۆس، ئێمباپێ، ئێندریک، رۆدریگۆ، ئیبراهیم.

بابەتی زیاتر

Back to top button