ئیسپانیاگرنگترین

هەڵوێستێکی رۆدیگەر بەرامبەر خوان مارتینێز هەمووانی سەرسام کردووە

داوای لێیکردووە بچێتە ماڵەکەی لەوێ بژی

Yariga App

یاریگا –

هەڵوێستێکی رۆدیگەر بەرامبەر خوان مارتینێز هەمووانی سەرسام کردووە، ئەم بەرگریکارە ئەڵمانییە هەڵوێستێکی مرۆڤانەی بەرامبەر بەرگریکارە لاوەکە پیشانداوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدرید داوای لە خوان مارتینێز بەرگریکاری لاوی یانەکەی کردووە، بچێتە ماڵەکەی و لەوێ بژی، چونکە ئەو بەرگریکارە لاوە لە شاری وەرزشی ریال مەدرید دەمێنێتەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، رۆدیگەر دەرگای ماڵەکەی بۆ بەرگریکارە 16 ساڵانەکە کردووەتەوە و داوای لێکردووە، بچێتە ماڵەکەی و لەوێ بژی، کە ئێستا لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی سەخت بووە.

ماڵپەڕی ئاتلەتیکی بەریتانی پێشتر رایگەیاندبوو، دوای ئەوەی خوان مارتینێز بەرگریکاری لاوی ئیسپانی لە راهێنانەکانی ریال مەدرید تووشی پێکان بوو، رۆدیگەر گەیاندبوویە نەخۆشخانە و یاوەری ئەو یاریزانە لاوەی کردبوو، دواتر هەرخۆیشی خوان مارتینێزی گەیاندبووە ماڵەوە.

مارکا بڵاویشیکردووەتەوە، جگە لە رۆدیگەر، کیلیان ئێمباپێش پەیوەندی بە خوان کردووە و لە تەندروستی ئەو یاریزانە لاوەی پرسیوە و پێیگوتووە ‘دڵنیابە بەیەکەوە یاریی دەکەین’.

بابەتی زیاتر

Back to top button