بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

رامۆس مەرجێك بۆ پەیوەندیكردنی بە خولی سعودیەوە دادەنێت

Yariga App

یاریگا-

سێرجیۆ رامۆس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا مەرجێك بۆ پەیوەندیكردنی بە خولی رۆشنی سعودیەوە دادەنێت.

رامۆس لە هاوینی ئەمساڵدا لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ سێڤییا لە یانەكە رۆیشت و ئێستا یاریزانەكە یاریزانێكی ئازادە و بێ یانەیە.

لە ماوەی رابردوودا یانەكانی خولی رۆشنی سعودی لە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكەدا بوون.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سوڵتان عوتێبی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی ریازییەی سعودی، رامۆس ئۆفەری لەلایەن یانەكانی خولی رۆشنی سعودی بەدەست گەیشتووە، یاریزانەكە ئامادەیە پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رامۆس داوای موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆی كردووە بۆ ئەو یانەیەی كە وەرزی داهاتوو یاری بۆ بكات.

وەرزی رابردوو رامۆس لەگەڵ سێڤییا بەشداری لە 37 یاری كرد و توانی حەوت گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button