گەورەیەکی پرێمەرلیگ جواو فێلیکس دەگوازێتەوە
مەدریدییەکان لە جواو تووڕەن
یاریگا –
چێڵسی لەندەنی هەوڵەکانی بۆ گوستنەوەی جواو فێلیکسی پۆرتوگالی دەستپێدەکات.
ماڵپەڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی فێلیکس، چێڵسی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گفتوگۆدایە و دەیەوێت جارێکی دیکە هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە بۆ ستامفۆرد بریج بگەڕێنێتەوە.
بەدرێژایی مێرکتۆی هاوینەی 2024 چێڵسی و ئاتلێتیکۆ مەدرید پەیوەندییەکی گەرم و گوڕیان هەبووە، کۆنۆر گالاگێر لە بلوزەوە پەیوەندی بە رۆخی بلانکۆس کرد، چێڵسیش یەک هەنگاو لە گواستنەوەی سامو ئۆمۆردیۆنی هێرشبەری یانە ئیسپانییەکە دووربوو بەڵام لە دواسات گواستنەوەکە شکستیهێنا.
فێلیکس لە هاوینی 2023 شەش مانگ بەشێوەی خواستن یاریی بۆ چێڵسی کرد، لە 20 یاریی بەشداریکرد و 4 گۆڵی کرد. بەڵام دواتر گەڕایەوە مەدرید.
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی 2019 بەبڕی 127.20 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد. بەڵام لەگەڵ یانەکە سەرکەوتوو نەبوو، لە 131 یاریی تەنیا 34 گۆڵ و 18 ئەسیستی هەبوو.
بەڵام لە هاوینی رابردوو بەشێوەیەکی ئاشکرا رایگەیاند؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید یانەی خەونەکانی نییە و خەونی منداڵیی یاریکردنە بۆ بارسێلۆنا. دوای ئەو لێدوانە هاندەرانی ئاتلێتیکۆی لەخۆی تووڕەکرد. بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک پەیوەندی بە یانە کاتالۆنییەکە کرد.
بە درێسی بارسا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 44 یاریی کرد. 10 گۆڵی کرد و 4 گۆڵیشی دروستکرد. بەڵام لە کۆتایی وەرەکە بارسێلۆنا گرێبەستەکەی درێژنەکردەوە و فێلیکس گەڕایەوە مەدرید.
هەڵوێستی دیێگۆ سیمیۆنی و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش روونە، نیازیان نییە پشت بە جواو ببەستەن، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر لەم هاوینە بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەستبەرداری دەبن.