ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کریستال پاڵاس بەرگریکارێکی دیکەش لەدەستدەدات

چاوی یانەکان لەسەر یاریزانانی کریستال پاڵاسە

Yariga App

یاریگا –

فولهام ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یواخیم ئاندێرسن پێشکەشی کریستال پاڵاس دەکات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، فولهام ئۆفەرێکی بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند پێشکەشی کریستال پاڵاس کردووە، بەڵام یانەکەی باشووری لەندەن، چاوی لە 40 ملیۆن پاوەندە.

فولهام خەریکی پتەوکردنی هێڵی بەرگرییە، دوای لەدەستدانی خزمەتەکانی تۆسین ئادارابیۆیۆ لە بەرژەوەندی چێڵسی.

هەینی رابردوو، ئاستۆن ڤیلا، ئۆفەرێی فەرمی فولهامی بۆ گواستنەوەی دیێگۆ کارلۆس رەتکردەوە، تاوەکو ئێستاش هەنگاوی دووەمی بۆ یاریزانەکە نەناوە.

ئاندێرسن، 28 ساڵ لە وەرزی 2020-21 بە خواستن یاری بۆ فولهام کرد و 31 یاری لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد.

لە هاوینی ساڵی 2022، ئاندێرسن لە ئۆڵێمپیک لیۆن بەبڕی 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە کریستال پاڵاسەوە کرد، تاوەکو ئێستا 112 یاری لەگەڵ یانەکەی باشووری لەندەن کردووە.

ئاندێرسن بەشداری لە هەر 38 یارییەکەی وەرزی رابردووی پاڵاس لە پرێمەرلیگدا کرد و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

یاریزانە نێودەوڵەتییەکە 36 یاری نێودەوڵەتی بۆ دانیمارک کردووە و بەشداری لە هەر چوار یاریی هەڵبژاردەکەی لە یۆرۆی 2024دا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button