عێراق

ئەستێرەیەکی دیکە ماڵئاوایی لە قوە جەوییە کرد

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەیمەن حوسێن و سەعد ناتق و عەلی جاسم، ئەستێرەیەکی تر ماڵئاوایی لە قوە جەوییە کرد.

کەمێک لە مەوبەر ئیبراهیم بایش ئەستێرەی قوە جەوییە و یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بە فەرمی ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد، ئیبراهیم دوای رۆشتنی لە یانەکە پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا دەڵێت؛ ئەو ساڵانە لە جەویە بووم زۆر زوو رۆیشت، بە شاهێدی هەمووان لەو یانەیە هەموو هەوڵێکی خۆم وەگەر خست بۆ سەرخستنی یانەکە و جەنگام لە پێناو ناوی جەویە، ئەمڕۆ گەیشتمە کۆتایی و تیپەکە جێدەهێڵم دوای بە دەستهێنانی چەند نازناوێک، یارییکردن بۆ قوە جەوییە شانازیە سوپاس بۆ خوا بەشێکم لە مێژووی یانەکە.

دەربارەی هاندەرانی قوەجەوییە بایش گوتی؛ هەموو کات دەنگی ئەوان لە گوێم دەزرینگێتەوە کاتێک پاڵپشتیان دەکردم، سوپاستان دەکەم ئێوە لە دڵی من دەمێننەوە، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

ئیبراهیم بایش دوای نزیکەی حەفت ساڵ یانەی قوە جەوییە جێدەهێڵێت، بایش گرێبەستی لە ریازی سعودی پێشکەش کراوە و چاوەڕوان دەکرێت وەرزی داهاتوو لە خولی روشەنی سعودی یاریی بکات، ئەگەر لە عێراقیش بمێنێتەوە ئەوا زەوڕا نزیکترین یانەیە ئیبراهیم وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button