دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بەرگریکارێکی بارسێلۆنا دەچێتە پرێمەرلیگ و مان یونایتد چاوی لە هێرشبەرێکە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئەمجارە چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی برایتن، ئاستۆن ڤیلا گرنگی بە ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید داوە و بۆرنمس لە بەرگریکارێکی بارسێلۆنا نزیکە…

بۆرنمس نزیکە لە گواستنەوەی جولیان ئاراوخۆ، بەرگریکاری بارسێلۆنا بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ – ESPN

کاسێمیرۆ لەلایەن چەندین یانەی سعوودیەوە داواکراوە، بەڵام ئێریک تێن هاخ پێشبینی چوونە دەرەوەی ناکات – مێترۆ

مانچێستەر یونایتد بڕی 50 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری برایتن ئامادەکردووە – دەیلی ستار

جیۆڤانی مانا، بەڕێوەبەری وەرزشی ناپۆلی دەڵێت، ڤیکتۆر ئۆسیمین داوای جێهێشتنی سێریا ئەی کردووە – 90min

ئاستۆن ڤیلا گرنگی بە جواو فێلیکس، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید داوە و ئەگەر پارەی داواکراو پێشکەش بکرێت، رەنگە دیێگۆ سیمیۆنی رەزامەندی بدات – میرەر

ریال بێتیس و ئاستۆن ڤیلا لە نزیکەوە چاودێری جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، یاریزانی تۆتنهام دەکەن – فابریزیۆ رۆمانۆ

وۆڵڤز ئۆفەرێکی 20 ملیۆن یۆرۆیی بۆ فابیۆ سیلڤا، هێرشبەری پۆرتوگالی ئامادە دەکات. یاریزانەکە لەلایەن ئیسپانیۆل، جێنوا، ڤالێنسیا و فۆڵفسبورگ داواکراوە – تیم تۆک

کریستال پاڵاس گفتوگۆی لەگەڵ ماکسێنس لاکرۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی فۆڵفسبورگ دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس

ئاستۆن ڤیلا و کریستال پاڵاس چاویان بڕیوەتەوە تریڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی – تێلێگراف

بابەتی زیاتر

Back to top button