ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول گرێبەستی هێرشبەرێکی نوێکردەوە و دەستبەجێ بەخواستن بەڕێیکرد

سڵۆت دەیەوێت ئەزموونی هێرشبەرەکە زیاتربێت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول گرێبەستی لویس کۆوماسی نوێکردەوە و دەستبەجێ رێگەی پێدا بە خواستن پەیوەندی ستۆک سیتی بکات.

کۆوماس لە وەرزی رابردوودا، یەکەم یاری خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول کرد، پێگەی لیڤەرپوول بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، لیڤەرپوول گرێبەستی کۆوماسی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە.

لەدوای هێشتنەوەی یاریزانەکە لە ئانفیڵد، ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول رێگەی بە یاریزانە 18 ساڵییەکەدا، بۆ ماوەی یەک وەرز بە خواستن یاری بۆ ستۆک سیتی بکات.

کۆوماس لە یانەی ترانمێر رۆڤەرز پەیوەندی بە لیڤەرپوولی ژێر 11 ساڵان کرد. وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لە جامی کاراباو پێشکەشکرد و لە یارییەکەی بەرامبەر ساوسامتن لە جامی ئیماڕات گۆڵێکی کرد و متمانەی یۆرگن کڵۆپی بەدەستهێنا.

کۆوماس ناوی لە لیستی یاریزانانی کەمپی مەشقی ئامادەکاری وەرزی نوێدا بوو، هێرشبەرەکە بەشداری لە یارییەکی دۆستانەی لیڤەرپوول بەرامبەر پرێستن نۆرس ئێند کرد و هەروەها وەک یاریزانی یەدەک بەشداری لە یارییە دۆستانییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر ریال بێتیس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button