ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەرگریکارێکی تۆتنهام لە میلان نزیکە

دەبێتە شوێنگرەوەی فلۆرێنزی

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان و تۆتنهام زۆر نزیکن لە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئێمێرسن رۆیاڵ.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان میلان و تۆتنهام ئەمڕۆ بەردەوامن و پێشبینی دەکرێت، ئێمێرسن رۆیاڵ بەبڕی 12.8 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە بکات.

رۆیاڵ چاوەڕێی رێککەوتنی هەردوو یانەیەکە، تاوەکو رەزامەندی لەسەر گەشتەکەی بۆ میلان وەربگرێت و پشکنینی پزیشکی بکات.

لە ماوەی رابردوودا، تۆتنهام یەکەم ئۆفەری میلانی بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ رەتکردبووەوە، بەڵام میلان ئۆفەرێکی نوێی خستووەتە بەردەم یانەکەی باکووری لەندەن.

بەهۆی تووشبوونی ئالێساندرۆ فلۆرێنزی، بەرگریکاری میلان بە پێکان، دەستەی کارگێڕی رۆسۆنێری سوورە لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێک.

ئەگەر گواستنەوەکە رووبدات، دەبێتە 12مین یاریزان لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، تۆتنهام جێبهێڵێت و تەنیا چوار یاریزانیشی گواستووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button