ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لیڤەرکوزن کۆتا وادە بۆ بایرن میونشن دیاریدەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایەر لیڤەرکۆزن تەنگ بە بایرن میونشن هەڵدەچنێ و چوارچێوەیەکیان بۆ دادەنێت تا هەرچی زووە بڕیاری خۆیان بدەن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەکەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، لیڤەرکۆزن دەیانەوێ لە ئێستاوە بەرچاویان روون بێت لە تیمەکەیاندا ربۆ وەرزی دادێ و بۆ ئەو مەبەستەیش کۆتا وادەیان بۆ باڤارییەکان دیاریکردووە تا بڕیاری خۆیان  بدەن و بێنە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی جۆناسان تای بەرگریکار.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات ئەگەر تا کۆتایی هەفتە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە ئامانجەکەیان نەیەنە پێشەوە، ئەوا چیتر یاریزانە ئەڵمانییەکەیان پێنافرۆشن و لە ریزەکانیان دەیهێڵنەوە.

بە مانەوەی بۆ وەرزێکیتر، جۆناسان دەچێتە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکۆزن و دوای ئەوەیش دیار نییە بۆی درێژ دەکەنەوە یاخود وەک یاریزانی ئازاد دەڕوات.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، بایرن میونشن بەهۆی دۆخی ماتیاس دی لیختەوە دەستەوەستانە و ناتوانێ جۆناسان بگوازێتەوە تا ئەوکاتەی فرۆشتنی ناوبراو یەکلادەکەنەوە کە ئێستا مانچێستەر یونایتد لە گفتوگۆی کڕینێتی.

جۆناسان تا تەمەنی 28 ساڵە و لەوەتەی ساڵی 2015 لە لیڤەرکۆزنە و وەرزی رابردوو سەرکردایەتی هێڵی بەرگری یانەکەی کرد لە بردنەوەی نازناوە مێژووییەکەی بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button