ناوبژیوانی یاریی نێوان عێراق و عومان دەستنیشانکرا
عێراقیەکان دڵخۆشن بەم ناوبژیوانە
یاریگا –
ناوبژیوانی یەکەم یاریی عێراق لە پاڵاوتنی مۆندیال بەرامبەر عومان دەستنیشانکرا و عێراقیەکانیش گەشبینن.
یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناوبژیوانی یاریی نێوان عێراق و عومانی لە یەکەم یاریی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 دەستنیشانکرد، خالید ترەیس ناوبژیوانی سعودی یارییەکەی عێراق و عومان بەڕێوە دەبات، هەریەک لە محەمەد عەبکەری یاریدەدەری یەکەم و عەبدولرەحیم شەمەری یاریریدەدەری دووەم و فەیسەڵ بەلەوی ناوبژیوانی چوارەم دەبن، عەبدوڵا شەهری و ئیبراهیم دەخیل لە ژووری ڤار یارییەکە بەڕێوە دەبەن.
عێراقیەکان دڵخۆش و گەشبینن بەم ناوبژیوانە بە هۆی ئەوەی لە جامی ئاسیای رابردوو کاتێک هەڵبژاردەی عێراق لە هەڵبژاردەی یابانی بردەوە ئەم ناوبژیوانە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە یارییەکەی بەڕێوە بردوو عێراقیش سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد و بە ئەنجامی 2 _ 1 یارییەکەی لە یابان بردەوە.
بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لە شاری بەسڕە هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاریی پاڵاوتنی کۆتایی مۆندیالی 2026 میوانداری هەڵبژاردەی عومان بکات.