بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ دهۆک هێرشبەرێکی خولی کەنەدی دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لەگەڵ ئەمیر کینانی گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەو هێرشبەرە 23 ساڵانە گرێبەستەکەی واژۆکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمیر کینانی یاریزانی پێشووی یانەی ڤانکۆڤەری کەنەدی لەگەڵ یانەی دهۆک گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆکردووە، هەفتەی داهاتوو ئەم هێرشبەرە 23 ساڵانە لەگەڵ هەڵۆیەکانی چیا دەست بە مەشق و راهێنان دەکات بۆ وەرزی داهاتوو.

ئەم هێرشبەرە نوێیەی دهۆک تەواوی رێکارەکانی بۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانە نوێیەکەی تەواو کردووە، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەست بە ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ دەکات.

ئەمیر کینانی (23 ساڵان) لە بەغدا لەدایکبووە و لە منداڵییەوە لە کەنەدا لەسەر ئاستە جیاوازەکان دەستی بە یاریی تۆپی پێ کردووە، بە درێسی ڤانکۆڤەر لە 21 یاری 525 خولەک یاریی کردووە، گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button