ئیسپانیاگرنگترین

مەترسییەک لەسەر ناسنامەی مێژوویی یانەکە؛ ئەمە دوایین هەڵبژاردنی مێژووی ریال مەدرید دەبێت؟

ریال مەدرید لە لێواری تایبەتکردن؛ ئایا پێرێز کۆتایی بە مێژووی هەڵبژاردنەکانی یانەکە دەهێنێت؟

Yariga App

یاریگا –

پشت پەردەی راگەیاندنی بەربژێربوونی ئینریکێ ریکێلمێ، تەنیا ململانێیەک نییە لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی، بەڵکوو جەنگێکە بۆ پاراستنی ناسنامەی ریال مەدرید.

لە نوێترین لێدوانیدا، ریکێلمێ رایگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنە گرنگترین و مەترسیدارترین هەڵبژاردنی مێژووی ریال مەدریدە، چونکە رەنگە ئەمە دوایین هەڵبژاردن بێت کە هاندەران و ئەندامانی یانەکە مافی دەنگدانیان تێدا هەبێت.

بەگوتەی بازگانە گەنجەکە، هۆکاری ئەم دۆخە نەخوازراوە بۆ پڕۆژە نوێیەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەگەڕێتەوە. پێرێز بەهۆی تێچووی خەیاڵی پڕۆژەکانی و گۆڕانکارییە ئابوورییەکانی جیهانی تۆپی پێ، پلانێکی داڕشتووە بۆ فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی یانەی ریال مەدرید بە وەبەرهێنەرە تایبەتەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دەرەوەی ئیسپانیا.

ئەگەر ئەم پڕۆژەیەی پێرێز سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ریال مەدرید لە یانەیەکی خاوەندارێتی گشتیی هاندەرانەوە، دەگۆڕێت بۆ کۆمپانیایەکی بازرگانی تایبەت، هاوشێوەی یانەکانی خولی ئینگلیزی، ئەمەش واتە سیستمی هەڵبژاردن بە تەواوی لەناودەچێت و چیدیکە هاندەران ناتوانن سەرۆک دیاریبکەن، بەڵکوو خاوەن پشک و سەرمایەدارە گەورەکان بڕیار لەسەر چارەنووسی یانەکە دەدەن.

ئێستا، وەکوو خۆی دەڵێت، هاتنە پێشەوەی ریکێلمێ وەکوو رکابەر، دوایین هێڵی بەرگرییە بۆ ڕێگریکردن لەم گۆڕانکارییە مێژووییە و پاراستنی دروشمی ریال مەدرید موڵکی هاندەرانیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button