دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

فابریزۆ رۆمانۆ هەواڵێکی سەرچاوەیەکی هەواڵ بە ناڕاست دەخاتەوە سەبارەت بە سانچۆ

Yariga App

یاریگا –

بە گەرمتربوونی بازاڕی گواستنەوەکەی هاوین تا دێت هەواڵی جیاواز لەبارەی جەیدن سانچۆوە بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بە دەنگۆی ئۆفەرانەی پێشکەشی مانچێستەر یونایتد کراوە.

دوێنێ بوو تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردەوە کە پاریس سان جێرمان چووەتە گفوگۆوە لەگەڵ مان یو بۆ گواستنەوەی سانچۆ کە پێشتر پی ئێس جی لەگەڵ خودی یاریزانەکەدا لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە.

هەواڵی گفتوگۆی نێوان پاریس و مانچێستەر کە سەرچاوەکەی سکای سپۆرتس بووە:

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانە ئینگلیزیەکە تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی لەلایەن پاریسەوە پێنەگەشتووە بۆ گواستنەوەی سانچۆ، سەرەڕای خواستی فەڕەنسییەکان.

ئەو رۆژنامەنووسە بڵاویشیکردووەتەوە کە کەیسی داهاتووی سانچۆ هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە و ئەگەری هەیە لە کۆتا هەفتەکانی میرکاتۆکەدا یانەکەی جێبهێڵێت لە باری پێگەشتنی گرێبەستێکی گرنگ. بڕیارەکانیش لە دەستی مانچێستەر یونایتد و ئێریک تێن هاخی راهێنەردا دەبێت بۆ هەر بڕیارێک.

پێشتر سەرچاوەیەکی فەڕەسنی باسی لەوە دەکرد مانچێستەر یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە ئینگلیزیەکە داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات. ئەوەیش واتە 25 ملیۆن کەمتر لەو بڕەی کاتی خۆی لە ساڵی 2021 لە دۆرتمۆندی گواستەوە.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە دوای ئەوەی زستانی رابردوو بە خواستن نێردرایە یانەی بروسیا دۆرتمۆند، توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکاتەوە و چاوی یانەکان بە لای خۆیدا رابکێشێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button