ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

برێنتفۆرد یاریزانێکی ناپۆلی دەگوازێتەوە

دەمێکە گفتوگۆکانیان دەستپێکردبوو

Yariga App

یاریگا –

برێنتفۆرد و ناپۆلی لەسەر گواستنەوەی یێنس کایوستا رێککەوتن.

تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، برێنتفۆرد توانی ناپۆلی بە مەرجەکەی خۆی رازیبکات و کایوستا بە خواستن دەگوازێتەوە ریزەکانی.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان، کایوستا بۆ وەرزی داهاتوو بە خواستن یاری بۆ یانە ئینگلیزییەکە دەکات، بەڵام بەندێکییان لە گرێبەستەکە زیادکردووە و برێنتفۆرد دەتوانێت لە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنی یاریزانە سویدییەکە، گرێبەستەکەی بەبڕی 12 ملیۆن یۆرۆ بکاتە هەمیشەیی.

یاریزانی تەمەن 24 ساڵان لە وەرزی رابردوودا 26 یاری لەگەڵ ناپۆلی کرد، کە لە 15 یاری وەک یاریزانی یەدەک بەشداریکردووە.

برێنتفۆرد دەمێکە بەدوای یاریزانێکی پشتەوەی هێرشبەران دەگەڕێت و کایوستا ئامانجی سەرەکییان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button