بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کالاگێر بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی گواستنەوەی کۆنۆر کالاگێر بۆ ئاتلێتیکۆم مەدرید کۆتایی هات و ناوبراو لە پایتەختی بەریتانیاوە دەچێتە پایتەختی ئیسپانیا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کە هاوکات دەستەواژە باوەکەی “here we go”ی داناوە، بڵاویکردووەتەوە کە لەلایەن هەردوو یانەوە گڵۆپی سەوز بۆ گواستنەوەکە هەڵکراوە دوای گفتوگۆیەک بەردەوامەکانی هەردوو لایەن.

رۆمانۆ بڕی گواستنەوەکە و ماوەی گرێبەستەکەی کالاگێری ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە 42 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ. رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەشی بۆ دانراوە تا پشکنینە پزیشکیەکانی لەگەڵ رۆخی بلانکۆ بۆ ئەنجام بدرێت.

هەردوا راگەیاندنی ئەم هەواڵە، هەمان سەرچاوە گرێبەستی جولیان ئالڤارێزیشی بڵاوکردەوە لە ریزەکانی مان سیتیەوە بۆ ئاتلێتیکۆ. کە بڕەکەی 95 ملیۆن یۆرۆیە بە گۆڕانکارییەکانەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button