بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواستنەوەی هێرشبەرێک بۆ چێڵسی راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی بەردەوامە لە چالاکیەکانی میرکاتۆی هاوینە و ئەم جارە لەگەڵ یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید رێککەوت.

یانە لەندەنییەکە لەوەتەی لە مانگی مایس/مایۆی 2022 لەلایەن تۆد بۆیلی و گروپی BlueCo کڕدراوەتەوە، یەکێکە لە دەستبڵاوترین یانەکانی ئەورووپا لە کڕینی یاریزاندا بەڵام هێشتا ئەنجامیان نەبووە لە رووە وەرزشیەکەوە.

بوگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بلووز گەشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی سامو ئۆمۆردیۆنی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستی چێڵسی لەگەڵ یاریزانە ئیسپانییەکە بۆ ماوەی حەوت ساڵ واتا  تا 2031 هاوینی دەخایەنێ.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە تێچووی هێرشبەرە 21 ساڵانەکە 35 ملیۆن پاوەندی جێگیرە دەبێت.

ئۆمۆردیۆن یەکێکە لەو یاریزانەی نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا و بەگوێرەی راپۆرتێکی ترانسفێر مارکت کە مانگی نیسان/ئەپرێڵ بڵاویکردەوە، نرخی ئەو یاریزانە لە 20 ملیۆن یۆرۆوە بەرزبوو بووەوە بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ.

ناوبراو کە بە خواستن لە ئالاڤێس یاری دەکرد، وەرزی رابردوو لە 34 یاری خولی ئیسپانی توانی 8 گۆڵ و ئەسیستێک بکات. بە گواستنەوەیشی، چێڵسی بە یەکجاریی فایلی ڤیکتۆر ئۆسیمین دادەخات.

فرۆشتنی ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە تە نها دوای کەمتر لە رۆژێک لە بە فەرمی راگەیاندنی گرێبەستی جولیان ئالڤارێز لە مان سیتیەوە بۆ رۆخی بلانکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button