ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید شۆڕش لە دژی بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەرپادەکات

ئیتر ئاتلێتی ناوێکی ئاسانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ نابێت

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید زۆر لە گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی نزیکبووەتەوە.

یانە مەدریدییەکە دەیەوێت بۆ وەرزی نوێی لالیگا، ببێتە رکابەرێکی سەرسەختی ریال مەدرید و بارسێلۆنا و لە ماوەی رابردوودا، چەند ئەستێرەیەکی گواستووەتەوە و ئێستاش کار لەسەر گواستنەوەی ئالڤارێز، هێرشبەری مانچێستەر سیتی و کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی چێڵسی دەکات.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان، ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەیە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز خەرج بکات و رەنگە ئەمڕۆ تەواوی وردەکارییەکان تەواوبن و گرێبەستەکە واژۆ بکەن.

ئاتلێتیکۆ تەنیا کار لەسەر گواستنەوەی ئالڤارێز ناکات، بەڵکو لە سەنگەرێکی دیکە خەریکی تەواوکردنی وردەکارییەکانی گواستنەوەی کۆنۆر گالاگێرە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، گفتوگۆی نێوان ئاتلێتیکۆ و چێڵسی پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ گالاگێر بچێتە مەدرید و پشکنینەکانی پزیشکی بکات.

بۆ رازیکردنی چێڵسی، ئاتلێتیکۆ ئامادەیە دەستبەرداری سامو ئۆمۆرۆدیۆن، هێرشبەری ئیسپانی ببێت و نرخەکەشی بە 35 ملیۆن پاوەند دەخەمڵێندرێت.

لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا، ئاتلێتیکۆ مەدرید تاوەکو ئێستا رۆبن لۆ نۆرماند، بەرگریکاری ئیسپانیا و ئالێکساندەر سۆرلۆس، هێرشبەری ڤیاڕیالی گواستووەتە.

ئالڤارێز وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری لە 54 یاریدا كرد، 19 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەبوو. هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە، لەگەڵ تانگۆ نازناوی كۆپا ئەمێریكای بردەوە و دوو گۆڵی لە پاڵەوانیەتیەكەدا کرد.

ئاتلێتیكۆ مەدرید لەگەڵ پاڵەوانێكی جیهان رێككەوت

بابەتی زیاتر

Back to top button