بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بەفەرمی پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی پاریس سانجێرمان گواستنەوەی جواو نێڤێسی پۆرتوگالی راگەیاند.

ماڵپەڕی فەرمی پاریس سانجێرمان بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی یانەی بێنفیکا، نیکلاس جواو نێڤێس واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانە پۆرتوگالییەکە یاریزانێکی نوێی پاریسە.

لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە پاریس بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بە بێنفیکا دەدات، جیا لەوە ریناتۆ سانچێزی پۆرتوگالیش بەشێوەی خواستن بە یانە پۆرتوگالییەکە دەدات.

گرێبەستی ناوەڕاستکارە تەمەن 19 ساڵانییەکە لەگەڵ پاریس بۆ پێنج وەرز دەبێت و تا هاوینی 2029 لە فەرەنسا یاریی دەکات. مووچەکەشی 10 هێندەی مووچەکەی ئێستای دەبێت.

یەکەم یاری نێڤێس بۆ یانە نوێیەکەی لە 18 ئاب لە دەستپێکی وەرزی نوێی لیگ وەن بەرامبەر بە یانەی لۆ هاڤەر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button