ئیمان خلێف: تکایە مووبەی سەر وەرزشکاران بوەستێنن
مستوەشێنە جەزائیرییەکە پەیامێکی پڕ لە ئازار بڵاودەکاتەوە
یاریگا –
ئیمان خلێف، کچە مستوەشێینی جەزائیری پەیامێکی پڕ لە نیگەرانی لە بارەی بیروبۆچوونە هەڵەکان بڵاودەکاتەوە.
کچە مستەوەشێنی جەزائیری، زۆر لە مشتومڕەکان لەبارەی ‘رەگەزەکەی’ نیگەرانە و دووپاتیدەکاتەوە، ئەمجۆرە مشتومڕانە ‘کاریگەری لەسەر شکۆی مرۆڤ’ دەکات.
ئیمان خلێف لە پەیامەکەیدا داوای دانانی سنوور بۆ مووبەرەکان دەکات و دەڵێت، پێویستە سنوورێک بۆ مووبەرکردنی سەر وەرزشکاران دابندرێت.
پاڵەوانە جەزائیرییە 25 ساڵییەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، باسی لە ساتە قورسەکانی خۆی لە ئۆڵێمپیادی پاریس کرد.
سوپاسی لیژنەی ئۆڵێمپی و تۆماس باخ، سەرۆکی لیژنەکە دەکەم، چونکە زۆر پاڵپشتییان کردم، سەرەڕای ئەوەی یەکێتیی نێودەوڵەتی مشتەکۆڵە، ئاستەنگی بۆ بەشداریکردنم لە ئۆڵێمپیاد دروستکردبوو.
ئیمان زۆر لە بەدەستهێنانی مێدالیای زێڕ نزیکبووەتەوە و دەبێتە یەکەم جەزائیری لە دوای ساڵی 2000ەوە مێدالیای زێڕ بۆ وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت.
سبەی سێشەممە، ئیمان لە قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی جانجام سوانفینگ، مستوەشێنی تایلاندی دەبێتەوە و ئەگەر سەربکەوێت، هەینی داهاتوو بەشداری یاریی کۆتایی دەکات.