ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان یاریزانێکی تۆتنهام دەگوازێتەوە

دووەم ئۆفەرە پێشکەشی یاریزانەکە دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان ئۆفەرێی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێمێرسن رۆیاڵ، پێشکەشی تۆتنهام کردووە.

دانیێل لێڤی، سەرۆکی تۆتنهام دەمێکە گفتوگۆ لەگەڵ میلان دەکات و دەیەوێت زۆرترین پارەی لە فرۆشتنی ئێمێرسن دەستبکەوێت.

لە ماوەی رابردوودا، تۆتنهام یەکەم ئۆفەری میلانی بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ رەتکردبووەوە، بەڵام ئێستا میلان ئۆفەرێکی نوێی خستووەتە بەردەم یانەکەی باکووری لەندەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی تایبەت بە مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردووەتەوە، میلان بڕی ئۆفەرەکەی بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ بەرزکردووەتەوە و رەنگە سپێرز بە ئۆفەرەکە رازیبێت.

بەهۆی تووشبوونی ئالێساندرۆ فلۆرێنزی، بەرگریکاری میلان بە پێکان، دەستەی کارگێڕی رۆسۆنێری سوورە لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێک.

ئەگەر گواستنەوەکە رووبدات، دەبێتە 12مین یاریزان لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، تۆتنهام جێبهێڵێت و تەنیا چوار یاریزانیشی گواستووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button