کوردستانگرنگترین

ئەرکان مەنسوڕ ماڵئاوایی لە ئاکرێ کرد و وێستگەی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراقە

Yariga App

یاریگا –

دوای هەژار سابیری راهێنەر، ئەرکان مەنسوڕی هێرشبەر وازهێنانی خۆی لە یانەی ئاکرێ راگەیاند.

دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە دەست لە کارکێشانەوەی هەژار سابیر باشترین راهێنەری وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان لە یانەی ئاکرێ، ئەرکان مەنسوڕ باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان وازهێنانی خۆی لە یانەکە راگەیاند، ئەرکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیس بووک نووسیویەتی؛ سوپاس بۆ ئەوانەی دڵسۆزی ئاکرێ بوون، سوپاس هاندەرانی خۆشەویست، من لەگەڵ ئاکرێ تەواو بووم.

لە بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا  زانراوە کە ئەرکان مەنسوڕ بۆ یارییکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێراق گەیشتۆتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی دهۆک کە بۆ ماوەی دوو وەرز  هێرشبەرەکەی ئاکرێ درێسی زەرد و شین دەپۆشێت.

وەرزی رابردوو لە خولی نایابی کوردستان ئەرکان توانی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لەگەڵ یانەی ئاکرێ ببنە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان و توانیشی هەشت گۆڵ و حەفت ئەسیست تۆمار بکات و رۆڵێکی گرینگی هەبوو لە پاڵەوان بوونی ئاکرێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button