ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جواو فێلیکس بڕیاری کۆتایی لەبارەی بارسێلۆنا دەدات

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە پرێمەرلیگ داواکراوە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت جارێکی دیکە جواو فێلیکس و بارسێلۆنا بەیەک بگەنەوە و پەیوەندیی نێوانیان نوێبکەنەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هیوای نوێکردنەوەی گرێبەستی خواستنی فێلیکیسی لەدەست نەداوە و چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکانە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، فێلیکس بڕیاریداوە چاوەڕێی بارسێلۆنا بکات، پاشان بڕیار لەسەر داهاتووی بە مانەوە و رۆیشتن لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بدات، چونکە یاریزانەکە لەلایەن ئاستۆن ڤیلا داواکراوە.

هەرچەندە هیچ پەیوەندییەکی فەرمی لە نێوان نوێنەرانی بارسێلۆنا و فێلیکس نەکراوە، بەڵام دێکۆ و هانزی فلیک، راهێنەری بارسا پێیان وایە، فێلیکس یاریزانێکی گرنگی پێکهاتەکەیان دەبێت.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، بێنفیکا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی یاریزانە پۆرتوگالییەکە کرد، بەڵام رەتکرایەوە و ئێستا یانە پۆرتوگالییەکە دەرگای گەڕانەوەی فێلیکسی داخستووە و ئاستۆن ڤیلا تاکە یانەیە لە گۆڕەپانی گرنگی پێدەران، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە بێت، ئاتلێتیکۆ ئامادەیە بە خواستن فێلیکس بە بارسا بدات، بەڵام لە بەرامبەردا داوای یەکێک لە یاریزانان ئینیگۆ مارتینێز، فێران تۆرێس و ڤیتۆر رۆکێ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button