دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بەرگریکارێک دەیەوێت لیڤەرپوول جێبهێڵێت و یاریزانێکی چێڵسی دەچێتە مەدرید

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

جۆ گۆمێز دەیەوێت لیڤەرپوول جێبهێڵێت، مارسیلیا ناتوانێت پارەی داواکراو بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئارسیناڵ دابین بکات و جۆردان ئایو کریستال جێدەهێڵێت…

جۆ گۆمێز، بەرگریکاری لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا چاوەڕێی گەیشتنی ئۆفەرێکی فەرمی دەکات، دوای هەرەسهێنانی گواستنەوەی بۆ نیوکاسڵ – دەیلی مەیڵ

مارسیلیا ئامادەیە 17 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ دابین بکات و گەنەرز رازی نییە – تێلێگراف

کریستال پاڵاس ئامادەیە لەم مانگەدا رێگە بە چوونە دەرەوەی جۆردان ئایو بدات، لێستەر سیتی گرنگی پێداوە – ستاندارد

ئێڤەرتن گرنگی بە رامۆن سۆسا، هێرشبەری پاراگوای داوە، بەڵام نۆتینگهام فۆڕێست رکابەری دەکات – تیم تۆک

چێڵسی ئامادەیە بەهای کۆنۆر گالاگێر کەمبکاتەوە، ئەمەش دوای رێککەوتنی یاریزانەکە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید – دەیلی مەیڵ

هەوڵەکانی لێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی رێس نێڵسن لە ئارسیناڵ وەستاوە – لێستەر مێرکوری

لیدز یونایتد ئۆفەرێکی بەبڕی 2.5 ملیۆن پاوەند پێشکەشی راین کێنت، یاریزانی فەنەرباچێ کردووە – هابەر ئێکسپرێس

پاریس سانجێرمان لەگەڵ بێنفیکا بۆ گواستنەوەی جواو نێڤێس رێککەوت، یانە پاریسییەکە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ خەرج دەکات و لە بەرامبەردا رێناتۆ سانچێز پەیوەندی بە بێنفیکا دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

نۆتینگهام فۆڕێست نزیکە لە گواستنەوەی جۆتا سیلڤا، یاریزانی ڤیتۆریا گیمارێش بە 7 ملیۆن یۆرۆ – سکای سپۆرتس

وۆڵڤز و فولهام رکابەری لەسەر ئیساک تۆرێ، یاریزانی لۆریان دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

فولهام لەگەڵ ڤیاڕیال لەسەر گواستنەوەی خۆرخێ کوینکا رێککەوت – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button