بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیتیحاد بە رێککەوتن لەگەڵ گۆڵپارێزێک فایلی ئێدەرسنی داخست

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە یانەی ئیتحادی سعودی بە یەکجاری چاوی لەسەر ئێدەرسنی بەڕازیلی هەڵگرتووە و ئەو فایلەی داخستووە کە دەمێک بوو هەوڵەکانی بۆ چڕکردبووەوە.

ئیتیحاد کە وەرزی رابردوو بە هەردوو ماوەی راهێنەرایەتی نونۆ سانتۆ و گایاردۆ نەیانتوانی هیچ نازناوێک ببەنەوە، ئەم هاوینە بە فەرمی لۆران بلانی فەڕەنساین بۆ پۆستەکە ئاشکراکرد و ئامانجیشینا چەند گرێبەستێکی گەورەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە نزیکەی کاتژمێرێک بەر لە ئێستا بڵاویکردووەتەوە، یانە سعودیەکە نزیکە لە گواستنەوەی پرێدراگ رایکۆڤیچ لە یانەی ریاڵ مایۆرکای ئیسپانیەوە.

رۆمانۆ لە بارەی نرخی گواستنەوەی گۆڵپارێزە سڕبیەکەوە هیچی نەدرکاندووە، بەڵام ئەگەری هەیە بە هەموو پێوەرێک زۆر لە تێچووی ئێدەرسن کەمتر دەبێت. بەوپێیەی سڕبیە 28 ساڵانەکە کاتێک هاوینی 2022 لە یانەی ریمی فەڕەنسیەوە گواسترایەوە مایرۆکا، گواستنەوەکەی تەنها 4.5 ملیۆ یۆرۆی تێچوو. هەرچی مانچێستەر یونایتدە، ئامادە نەبوون بە کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکەیانبن سەرەڕای هەوڵێکی زۆر لە یانەی نەسڕەوە.

شایەنی باسە ئیتیحاد چەند رۆژێک لەمەوبەر توانی موسا دیابی ئەستێرەی دیاری ئەستۆن ڤیلا بگوازێتەوە ریزەکانی.

فەرمی: ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگ پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودیەوە كرد

بابەتی زیاتر

Back to top button