بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان گرێبەستی نێڤێس یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گرێبەستی جواو نێڤێس لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

رۆژنامەی ئەی بۆلای پۆرتوگالی بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی جواو نێڤێس، پاریس سانجێرمان لەگەڵ یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و جواو دەبێتە یاریزانێکی نوێی سانجێرمان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە پۆرتوگالیەکە، پاریس بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بە بێنفیکا دەدات، جیا لەوە ریناتۆ سانچێزی پۆرتوگالیش بەشێوەی خواستن بە یانە پۆرتوگالییەکە دەدات.

گرێبەستی ناوەڕاستکارە تەمەن 19 ساڵانییەکە لەگەڵ پاریس بۆ پێنج وەرز دەبێت و تا هاوینی 2029 لە فەرەنسا یاریی دەکات. مووچەکەشی 10 هێندەی مووچەکەی ئێستای دەبێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یەکەم یاری نێڤێس بۆ یانە نوێیەکەی لە 18 ئاب لە دەستپێکی وەرزی نوێی لیگ وەن بەرامبەر بە یانەی لۆ هاڤەر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button