بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ لەگەڵ فریادڕەسەکەی ئیسپانیا گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی هێڵی هێرشبەری، لەگەڵ گۆڵکارێکی ریاڵ سۆسیداد گەیشتە رێککەوتن.

یانە لەندەنییەکە لە کۆتا دوو وەرزدا کێبڕکێکارێکی سەختی نازناوی پرێمەرلیگ بوون و تەنها لە هەفتەکانی کۆتاییدا خۆیان بەدەستەوەدەدا و لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی کۆتایی دەهات. هەربۆیە بەرپرسانی گەنەرز دەزانن لە شتێکیان کەمە کە لایەنی هێرشبەریی و یەکلاکردنەوەی هەلەکانە. بۆ ئەو مەبەستەیش باشترین بژاردە بۆ ریزەکانیان لە ڤیکتۆر گیۆکێرێسی سپۆرتینگی پۆرتوگالی دەبینیەوە، بەڵام وا دیارە ئاڕاستەکەیان لە پۆرتوگالەوە گۆڕیوە بۆ ئیسپانیا و نوێترین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن گەنەرز لەگەڵ میکێل مێرینۆ گەشتووەتە رێککەوتنی زارەکی.

پێگەی سپۆرتس زەون کە سەرچاوەی سەرەکی هەواڵەکەیە، ئاشکرای کردووە کە تۆپچیەکان لەسەر ئاستی کەسیی لەگەڵ میکێل رێککەوتوون بۆ گواستنەوەی ناوبراو بۆ ماوەی چوار ساڵ.

هێرشبەرە ئیسپانیەکە وەرزی رابردوو لەگەڵ سۆسیدادا لە 32 یاریدا لە لالیگا 5 گۆڵ و 3 ئەسیستی هەبووو، بەڵام ناوی ئەو زیاتر کەوتە بەر باسان کاتێک وەک فریادڕەسی ماتادۆرەکان لە چارەکی کۆتایی یۆرۆ لە خولەکی 119 دەرکەوت و گۆڵی بردنەوەی لە ئەڵمانیای خاوەن ماڵ تۆمارکرد.

هێشتا دیار نییە وەڵام یانەکەی چی دەبێت بۆ ئارسیناڵ، بەڵام هەموو شت لەسەر ئەو یانە باسکیە ماوە سەبارەت بە نرخ و تێچووی گواستنەوەکە.

ئەم هەوڵەی یانە لەندەنیەکە لە کاتێکدایە هەر دوێنێ بە فەرمی گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری بەرگریکاری ئیتاڵییان راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button