دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا ئۆفەری بۆ یەکێک لە جواوەکان پێشکەش کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بە ئۆفەرێکی نوێوە لە یەکێک لە جواوە پۆرتوگالیەکان چووەتە پێشەوە.

هەردوو یاریزانان جواو فێلیکس و جواو کانسێلۆ لە یەک کاتدا لە سێپتەمبەری ساڵی رابردوو بە خواستن گواسترانەوە بارسێلۆنا. بە کۆتاییهاتنی وەرزی 2023-2024 تا ئێستا دەنگۆی جیاواز زۆر هەبووە لەسەر مانەوەیان یاخود رەوانەکردنەوەیان بۆ یانەکانیان.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە دەیلی ستاری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، بارسا ئۆفەرێکی نوێی بۆ مانچێستەر سیتی خستووەتە ڕوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کانسێلۆ بۆ ماوەی وەرزێکیتر.

ناوەڕۆکی زانیارییەکەی ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات بڕی 7 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی خواستنەکە و لەگەڵ 18 ملیۆن لە باری کڕینەوەی ناچاری لە هاوینی داهاتوو، لەسەر مێزی گفتوگۆکان دانراون.

یاریزانە پۆرتوگالییەکە کە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، رێگەی گەڕانەوەی بۆ سیتی زەحمەتتر بووە بەتایبەت دوای ئەو لێدوانە گرژانەی لە هەردوولا دروست بوون و بەرپەرچی یەکتریان دەدایەوە لەسەر راستی چوونەدەرەوەکەی لە سیتیزنس.

ناوبراو وەرزی رابردوو لەگەڵ بلاوگرانا لە 32 یاری لالیگادا توانی 2 گۆڵ و 4 ئەسیست و، لە چامپیۆنزلیگیش لە 10 یاریدا توانی 2 گۆڵ و ئەسیستێک بکتا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button