ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرتا پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستەی نیكۆ ویلیامس دەكات

” شەمەندەفەری بارسێلۆنا تەنیا یەك جار تێدەپەڕێت، نەك هەموو رۆژێك”...

Yariga App

یاریگا –

دانوستانەكانی نێوان بارسێلۆنا و نیكۆلاس ویلیامس تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت، دوای ئەوەی یاریزانەكە خواستی خۆی بە مانەوەی لە ریزەكانی ئاتلێتیك بلباو دەربڕی.

گرێبەستەكەی نیكۆ ویلیامس لەگەڵ ئاتلێتیك بلباو لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

دوێنێ سپۆرت ئاشكرایكرد كە نیكۆ ویلیامس دەیەوێت لە ریزەكانی بلباو درێژە بە یاریكردن بدات.

;

بە گوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوە كەتەلۆنییەكان، خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا بە شێوەیەكی ئاگرین وەڵامی ویلیامسی داوەتەوە، دوای ئەوەی یاریزانەكە نەیویستووە گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بكات.

لاپۆرتا گوتویەتی:

شەمەندەفەری بارسێلۆنا تەنیا یەك جار تێدەپەڕێت، نەك هەموو رۆژێك.

سانتی ئۆفال ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بارسێلۆنا بە ویلیامسی راگەیاندووە كە وەرزی داهاتوو چاوەڕێی ناكەن و تەنیا ئەم وەرزە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.

نیكۆ ویلیامس

وەرزی رابردوو ویلیامس لەگەڵ بلباو بەشداری لە 37 یاریدا كرد و توانی هەشت گۆڵ بكات و 19 گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ ئیسپانیا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی لە بردنەوەی نازناوەكە رۆڵێكی گرنگ ببینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button