ئۆڵێمپیادی پاریسعێراقگرنگترین

داوایەکی فەرمی شاندی عێراق رەتکرایەوە

کێشەیەکی سیاسی هەرای ناوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی سەرپەرشتیکاری ئۆڵێمپیادی پاریس داوایەکی شاندی عێراق رەتدەکاتەوە.

بەگوێرەی ریزبەندی ئەلفابێتی ناوی وڵاتە بەشداربووەکان لە ئۆڵێمپیادی پاریس، ئاڵای عێراق و ئیسرائیل کەوتوونەتە پاڵ یەک و ئەمەش عێراقی تووڕە کردووە.

لیژنەی سەرپەرشتیکاری یارییەکانی تۆپی پێی پیاوان، ئاڵای هەر 16 هەڵبژاردە بەشداربووەکە لە سەرووی یاریگاکان هەڵدەواسێت و بەمەش ئاڵای عێراق و ئیسرائیل کەوتووەتە پاڵ یەکتر.

شاندی عێراق داوایەکی فەرمی بۆ گواستنەوەی شوێنی ئاڵای عێراقی پێشکەشی لیژنەی سەرپەرشتیکاری ئۆڵێمپیادی پاریس کرد، بەڵام هەرزوو رەتکرایەوە.

هەڵبژاردەکانی عێراق و ئیسرئیل بەشداری رکابەرییەکان دەکەن و ئەمڕۆ بەشداری لە دوا گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button