فوڵهام گرانترین گرێبەستی مێژووی یانەکەی لەگەڵ یاریزانێکی ئارسیناڵ کرد
یاریگا –
یانەی فوڵهامی بە گواستنەوەی یاریزانێکی ئارسیناڵ ریکۆردی گرانبەهاترین کڕینی لە مێژووی خۆیاندا تۆمارکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی سکای سپۆرتس، فوڵهام بەشێوەیەکی سەرەتایی گەشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئیمیل سمیس رۆو کە ماوەیەکە لە پلانەکانی میکێل ئارتێتادا نەماوە.
سەرچاوەکەی سکای سپۆرتس بڕێ رێککەوتنەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە بە 27 ملیۆن پاوەندی جێگر لە 7 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکانە. ئەوەیش بە گرانترین گرێبەست دادەنرێ لەمێژووی فوڵهام.
BREAKING: Fulham have agreement in principle with Arsenal for signing of Emile Smith Rowe. Deal worth club record £34m. (£27m+£7m in add-ons). Medical this week. Personal terms agreed. Plan for him to join up on pre-season training camp in Portugal at some stage. #FFC #AFC
— Dharmesh Sheth (@skysports_sheth) July 29, 2024
سمیس رۆو هەر ئەم هەفتەیە پشکنینەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت و پاشان پەیوەندی دەکات بە یانە نوێیەکەیەوە کە ئێستا لە خۆئامادەکردندان لە پۆرتوگال بۆ وەرزی نوێ.
یاریزانە ئینگلیزیەکە وەرزی رابردوو تەنها لە 13 یاریی پرێمەرلیگ و 3 یاریی چامپیۆنزلیگدا بەشداریپێکر