بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

هەولێر دەیەوێت یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق بگوازێتەوە ریزەکانی

هەولێر و زەوڕا بۆ گواستنەوەی سەفا هادی لەسەر هێڵن

Yariga App

یاریگا –

هەولێر دەیەوێت یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق بگوازێتەوە ریزەکانی و لەپێناوی گواستنەوەی سەفا هادی دەستی بە هەوڵەکانی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر چەند رۆژێکە لەپێناوی گواستنەوەی سەفا هادی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق دەستی بە هەوڵەکانی کردووە، بەڵام جگە لە یانەکەی قەڵاومنارە یانەی زەوڕاش ئۆفەری پێشکەشی ئەو یاریزانە 25 ساڵانە کردووە.

یانەی هەولێر پەیوەندیی بە سەفا هادی کردووە، بۆ ئەوەی لەبارەی نرخی گرێبەست و وردەکارییەکان گفتوگۆی لەگەڵ بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرەوپێشچوونی زیاتر لە گفتوگۆیەکانیان نییە.

سەفا هادی ئێستا بێ یانەیە و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ تراکتۆرسازی ئێرانی گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە، کە پێشتر لە ریزی یانەکانی مینا، زەوڕا، شوڕتە و قوە جەوییە یاریی کردووە.

سەفا لەوەتەی ساڵی 2018 لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکات، 38 یاریی نێودەوڵەتی بە درێسی شێرەکانی رافیدەین کردووە و خاوەنی گۆڵێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button