ئینگلتەرا

راهێنەری چێڵسی چارەنووسی مارک گیوو یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بە رەزامەندی ئێنزۆ مارێسکا، چێڵسی دەستبەرداری گواستنەوەی مارک گیوو بە خواستن بووە و دیاردەی پێشووی بارسا بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی چێڵسی دەمێنێتەوە.

مارک گیووی یەمەن 18 ساڵ کاتەکانی لە چێڵسی بە باشی و سەرکەوتووانە دەستپێکردووە. بەرهەمی لاوی ئەکادیمیای لاماسیایە و هاوینی ئەمساڵ بارسای جێهێشت، دوای پێدانی بڕی 6 ملیۆن یۆرۆی لە لایەن یانە لەندەنییەکەوە پەیوەندی بە ستامفۆرد بریجەوە کرد، تا ئێستا دوو یاری دۆستانەی لەگەڵ چێڵسی ئەنجامداوە. لە یەکەم یاری بەرامبەر ریکسهام بۆ ماوەی 45 خولەک لە یاریگا بوو و ئەسیستێکی کرد یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی ئەم یارییە، بەرامبەر سێڵتیکیش کە بە ئەنجامی 1-4 دۆڕان، نەیتوانی گۆڵ و ئەسیست بکات.

مارک گیوو، یاریی دۆستانەی چێڵسی بەرامبەر سێلتیک

لەکاتێکدا دەنگۆی گواستنەوەی بە خواستن بۆ یانەکیتر هەبوو، بەڵام مارێسکا دووپاتی کردەوە کە ئێستا بیر لەوە ناکەنەوە و دەڵێت:

لەتەمەنی گیوو یاریزان پێویستی بە یاریکردن هەیە و سروشتییە ئەگەر رکابەرییەکە بەهێز بێت ئەوا یاریزانەکە بە خواستن دەخرێتە سەر بۆ تیپێکی تر، بەڵام پێموایە “تا ئێستا یارییەکی زۆر باشی کردووە و یەکێکە لەو یاریزانانەی کە بڕیارە وەرزی داهاتوو لەگەڵمان بمێنێتەوە.”

هێرشبەرە لاوەکە دەیەوێت لە یارییەکانی پێش وەرز باشترینی خۆی پێشکەش بکات بۆ ئەوەی نیشانی ئێنزۆ مارێسکا بدات کە دەتوانێت بەشێکی گرنگی پڕۆژەکەی بێت و تا ئێستا وا دیارە ئەو ئامانجەی بەدەستهێناوە. ئەو یاریزانە لە لیستی چێڵسی بۆ گەشتی ئەمەریکا هەبوو، ئەمەش متمانەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button