کیێزا پێشکەشی یانەکانی پرێمەرلیگ کراوە
بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە ئیتاڵییەکە لە لەندەنە
یاریگا –
چێڵسی لە گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک پاڵپشتی ئێنزۆ مارێسکا دەکات.
مارێسکا، راهێنەری نوێی چێڵسی تاوەکو ئێستا بەدوای یاریزان دەگەڕێت و لە بازاڕای گواستنەوەی یاریزانان نەکشاوەتەوە.
رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری فێدێریکۆ کیێزا دەکات و گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ یوڤێنتوس کردووە.
هەفتەی رابردوودا، فالی رامادانی، بەڕێوەبەری کارەکانی کیێزا، لە لەندەن بوو و یاریزانەکەی خستە بازاڕی یانەکانی پرێمەرلیگەوە.
رادامانی بە نوێنەری یانەکانی پرێمەرلیگی راگەیاندووە، مووچەی هەفتانەی کیێزا نابێ لە 130 هەزار پاوەند کەمتربێت و تەنیا 12 مانگیش بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە یوڤێنتوس ماوە.
کیێزا بەبڕی 54 ملیۆن پاوەند لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد و بەگوێرەی دوا راپۆرتێکی تۆڕی تیم تۆک، بەهای گواستنەوەی گواستنەوەی کیێزا لە دەوروبەری 20 ملیۆن پاوەند دەبێت.
لە وەرزی رابردوودا، لە کۆی 37 یاریدا 10 گۆڵی لەگەڵ یوڤێنتوس کرد و ئێستاش دەیەوێت ئەزموونی پرێمەرلیگ تاقیبکاتەوە.