ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

ئۆڵێمپی عێراق چۆن دەگاتە قۆناخی داهاتووی ئۆڵێمپیادی پاریس؟

راپۆرتێکی شیکاری تۆڕی وەرزشی یاریگا لەبارەی ئەگەرەکانی بەردەوامبوونی هەڵبژاردەی عێراق

Yariga App

یاریگا –

هاوکێشەی کۆمەڵەی دووەمی رکابەرییەکانی تۆپی پێی پیاوان لە ئۆڵێمپیادی پاریس تەواو تێکەڵ بووە، ئەمەش دویا دۆڕانی هەڵبژاردەکانی عێراق و مەغریب، بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و مەغریب.

لە گەڕی دووەمی رکابەرییەکاندا، عێراق 3-1 بە ئەرجەنتین دۆڕا و مەغریبیش 2-1 بە ئۆکراینا دۆڕا.

لە گەڕی یەکەمدا، عێراق 2-1 لە ئۆکراینای بردبووەوە و مەغریبیش 2-1 بەسەر ئەرجەنتیندا سەرکەوتبوو.

لەدوا گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، سێشەممە عێراق رووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە و ئەرجەنتینیش بەرامبەر ئۆکراینا یاری دەکات.

ئێستا هەرچوار هەڵبژاردەکە خاوەنی سێ خاڵن، بردنەوە و دۆڕانێکیان هەیە، بۆیە یەکلاییکردنەوەی هاوکێشەکە چاوەڕێی دوا گەڕ دەبێت.

رێساکانی سەرکەوتن لە قۆناخی کۆمەڵەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس چین؟

  1. جیاوازی خاڵ
  2. جیاوازی گۆڵ
  3. ژمارەی گۆڵی هەر هەڵبژاردەیەک
  4. ژمارەی خاڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ئەو هەڵبژاردانەی خاڵەکانیان یەکسانە
  5. جیاوازی گۆڵی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ ئەو هەڵبژاردانەی خاڵەکانیان یەکسانە
  6. ژمارەی گۆڵەکانی هەر هەڵبژاردەیەکی خاوەن هەمان خاڵ لە بەرامبەر یەک
  7. پشتبەستن بە کەمکردنەوەی خاڵ بەگوێرەی یاساکانی یاری خاوەن؛
  • کارتی سوور = -1
  • کارتی سوور لە دوای وەرگرتنی دووەم کارتی زەرد= -3
  • کارتی سووری راستەوخۆ = -4
  • کارتی زەرد + کارتی سووری راستەوخۆ بۆ هەمان یاریزان = -5

ئەگەر هەڵبژاردەکان لەمانەش یەکسانبوون، ئەوا پەنا دەبرێتە بەر تیروپشک.

ئەوەی تاوەکو ئێستا لێی دڵنیابووینەتەوە، هەڵبژاردەکانی عێراق و مەغریب بەیەکەوە ناتوانن بەردەوام بن، ئەگەرەکانی سەرکەوتنی عێراق و مەغریب چین؟

  • بردنەوەی عێراق لە مەغریب و بردنەوەی ئۆکراینا لە ئەرجەنتین؛ عێراق و ئۆکراینا دەگەنە قۆناخی دووەم و پلەکانی یەکەم و دووەم بە گوێرەی یاساکانی سەرەوە یەکلاییدەکرێتەوە.
  • بردنەوەی عێراق لە مەغریب و یەکسانبوونی ئۆکراینا و ئەرجەنتین؛ عێراق بە پلەی یەکەم سەردەکەوێت و پلەی دووەم بەگوێرەی رێساکانی سەرەوە لە نێوان ئەرجەنتین و ئۆکراینا یەکلاییدەکرێتەوە.
  • بردنەوەی مەغریب لە عێراق و بردنەوەی ئەرجەنتین لە ئۆکراینا؛ مەغریب و ئەرجەنتین سەردەکەون و پلەی یەکەم بەگوێرەی رێساکانی سەرەوە لە نێوان ئەرجەنتین و ئۆکراینا یەکلاییدەکرێتەوە.
  • بردنەوەی مەغریب لە عێراق و یەکسانبوونی ئەرجەنتین لەگەڵ ئۆکراینا؛ مەغریب سەردەکەوێت و پلەی دووەم بەگوێرەی رێساکانی سەرەوە لە نێوان ئەرجەنتین و ئۆکراینا یەکلاییدەکرێتەوە.
  • یەکسانبوونی عێراق و مەغریب و بردنەوەی ئەرجەنتین لە ئۆکراینا؛ مەغریب بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ عێراق بە پلەی دووەم سەردەکەوێت و ئەرجەنتینیش لە پلەی یەکەم.
  • یەکسانبوونی مەغریب و عێراق، هەروەها ئەرجەنتین و مەغریب؛ هەرچوار هەڵبژاردەکە خاوەنی چوار خاڵن، ئینجا بۆ یەکلاییکردنەوەی تەواوی ریزبەندییەکە، کار بە رێساکانی باسکراو لە سەرەوە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button