ئینگلتەراگرنگترین

وێستهام بە چەند هەنگاوێک دەیەوێت ژیانی وەرزشی پاکێتا رزگاربکات

وێستهام ئامادەکاری بۆ بەرزکردنەوەی سکاڵا دەکات

Yariga App

یاریگا –

وێستهام دەیەوێت تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای بێت وەی ‘Betway’ تایبەت بە گرەوکردن، بپچڕێنێت و هەوڵی رزگارکردنی لوکاس پاکێتا دەدات.

ساڵێک پێش ئێستا، پاکێتا، چالاکی وەرزشی یاریزانی یانەکە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی هەڵپەسێردرا، بە تۆمەتی شکاندنی رێساکانی وەرزشی.

یاریزانە بەڕازیلییەکە بە گرەوکردن تۆمەتبارکرا، گوایە لە چوار یاری پرێمەرلیگدا، بە ئەنقەست کارتی زەردی وەرگرتووە، لە یارییەکانی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، لیدز یونایتد، لێستەر سیتی و بۆرنمس. ئەمەش لە بەرژەوەندی گرەوکردنی دۆستانی نزیکی.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، پاکێتا لەڕێگەی کۆمپانیای بێت وەی گرەوەکانی بۆ هاوڕێکانی کردبوو، کۆمپانیاکە سپۆنسەری سەرەکی درێسی وێستهامە، بۆیە یانە لەندەنییەکە نیگەرانە لەوەی کۆمپانیاکە بێدەنگ بووە و دەستەی کارگێڕی یانەکەی ئاگادار نەکردووەتەوە.

وێستهام دەیەوێت ژیانی وەرزشی پاکێتا رزگاربکات و پلانی داڕێشتووە، سکاڵا لە دژی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرزبکاتەوە.

هەڕەشەیەکی جددی لەسەر پاکێتا هەیە و زۆربەی راپۆرتە رۆژنامەکانییەکان، باس لە کۆتاییهێنان بە ژیانی وەرزشی یاریزانە بەڕازیلییەکە دەکەن، دوای شکاندنی رێساکانی گرەوکردن و لادان لێی.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکەبێت، وێستهام دەیەوێت کۆتایی بە گرێبەستی سپۆنسەری ئێستای نێوانیان بهێنێت کە بڕەکەی دەگاتە 10 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button