ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەكی نوێ هاتە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ

Yariga App

یاریگا –

دانی ئۆلمۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی یۆرۆی 2024 لە لایەن چەند یانەیەكی زلهێزەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.

ئۆلمۆ لە هاوینی ساڵی 2020 لە ریزەكانی دینامۆ زاگریبەوە بە بەهای 29 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی لایپزیگەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بارسێلۆنا بە جدی هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەكەی ماتادۆر دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەلكێشی ریزەكانی بكات.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سانتی ئاونا، مانچێستەر سیتی هاتووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ.

رۆژنامەنووسەكەی فوت مێركاتۆ ئاشكرایكردووە، مانچێستەر سیتی ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئۆلمۆ ئامانجەكەی بارسێلۆنا پێشەكەش كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەستێرەكەی ئیسپانیا دەیەوێت یاری بۆ بارسێلۆنا بكات.

دانی ئۆلمۆ و جامی یۆرۆ و گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە

دانی ئۆلمۆ لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی ببێتە گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە و نازناوەكەش لەگەڵ ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button