کوردستانگرنگترین

سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

ره‌وه‌ند مه‌لا عه‌بدولخالق راهێنه‌ری پێشووی لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار ده‌كات.

ره‌وه‌ند عه‌بدولخالق، به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆماده‌كه‌م، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی دوو ساڵم له‌ یانه‌كه‌ پێنه‌دراوه، هه‌روه‌ها له‌ وه‌رزی 2022-2023 كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می خولی لاوانی یانه‌كانی عێراقمان به‌ده‌ستهێنا، مووچه‌ی دوو مانگی یاریزانه‌كانم به‌ قه‌رز دابینكردووه‌، داوایی شایسته‌ داراییه‌كانم له‌ كارگێری پێشووی و ئێستا كردۆته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كم وه‌رنه‌گردۆته‌وه‌.

ره‌وه‌ند گوتیشی، به‌ كارگێری ئێستای یانه‌كه‌م راگه‌یاندووه‌، مووچه‌ی دوو مانگی یاریزانه‌كان كه‌ به‌قه‌رز به‌یاریزانه‌كانم داوه‌ بۆم بگه‌رێننه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌كانی خۆم خۆشده‌بم، به‌ڵام هیچ هیوایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌ داراییه‌كانم نیه‌، بۆیه‌ بڕیارمدا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌م.

ره‌وه‌ند عه‌بدولخالق، له‌وه‌رزی 2022-2023 وه‌كو راهێنه‌ری لاوانی هه‌ولێر، له‌ خولی لاوانی نایابی عێراق بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوویدا توانیان نازناوه‌كه‌ ببنه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button