ئیسپانیاگرنگترین

بەفەرمی بارسێلۆنا دوو هەواڵی خۆشی راگەیاند

دوو یاریزانی گرنگ گەڕانەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەکەی فەرمی بارسێلۆنا چاکبوونەوەی دوو یاریزانی لە پێکانەکانیان راگەیاند.

ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە یاریزانان ئالیخاندرۆ باڵدێی ئیسپانی و جولیان ئاراوخۆی ئەمریکی بە تەواوی لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و بەشداری دوایین مەشقی بەکۆمەڵی یانەکەیان کردووە.

بالدی لە 25ـی مانگی یەکی ئەمساڵەوە بەهۆی پێکان لە یاریکردن دابرابوو. ئاراوخۆش لە کۆتایی مانگی ئازارەوە پێکان لە یاریگاکان دووریخستووەتەوە.

دوای چاکبوونەوەیان لە پێکانەکانیان هەردوو یاریزانەکە بۆ گەشتی ئەمریکا ئامادەن و لەگەڵ بارسا بەشداری ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەکەن.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە سێ وەرزە یاری بۆ تیپی یەکەمی یانە کاتالۆنییەکە دەکات، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 79 یاری کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیسی دروستکردووە.

جولیانیش لە هاوینی رابردوو بەبڕی 4 ملیۆن یۆرۆ لە لۆس ئانجلسی ئەمریکییەوە پەیوەندی بە بارسا کرد. وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ لاس پاڵماسی ئیسپانی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button