ئیسپانیاگرنگترین

ئێلكای گوندۆگان بارسێلۆنا جێدەهێڵێت؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا هەڵوێستی ئێلكای گوندۆگانی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان ئاشكرا كرد.

گوندۆگان لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، ئێلكای گوندۆگان بیر لە جێهێشتنی بارسێلۆنا ناكاتەوە، لە گواستنەوەكانی هاوینی ئێستادا و دەیەوێت لە یانەكەی بەردەوام بێت.

گوندۆگان لە دوای پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لە یەكەم وەرزی لەگەڵ بارسێلۆنا و لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لەگەڵ ئەڵمانیا سەرنجی چەندین یانەی بۆ لای خۆی راكێشاوە.

زۆرێك لە یانەكانی سعودیە و قەتەڕ لە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی ئەستێرە ئەڵمانییەكەدان.

ئێلكای گوندۆگان بە درێسی بارسێلۆناوە

وەرزی رابردوو گوندۆگان لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 51 یاری كرد و توانی پێنج گۆڵ بكات و 14 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button