تورکیاگرنگترین

ئیکاردی دوای جیابوونەوەی لە واندا تووشی خەمۆکی بووە

Yariga App

یاریگا –

هەفتەی ڕابردوو واندا نارا جیابوونەوەی خۆی لە ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی راگەیاند، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانه‌ ئه‌رجه‌نتینه‌كه‌ دروستكردووه‌.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەرجەنتین،  ئیكاردی به‌ دۆخێكی خراپی ده‌روونی تێده‌په‌رێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانه‌كه‌ دروستكردووه‌، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی کچەکانی فرانسیسکا و ئیزابێلا چوونه‌ بەرازیل.

گۆڤاری کاراسیش ئاشکرایکردووە، ئیکاردی تووشی خەمۆکی و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و لەدەستدانی بارستەی ماسولکەیی بووە، لە یاری دۆستانەی تیپەکەی بەرامبەر دوسێلدۆرف ئامادە نەبوو.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش نووسیویەتی، بەرپرسانی گالاتاسەرای نیگەرانن لە دۆخی ئیکاردی، کە پێدەچێت رووداوەکانی ئەم دواییە کاریگەرییان لەسەر ژیانی تایبەتی ئیکاردی خراپتر بێت، هاوڕێکانی ئیکاردی پشتڕاستی دەکەنەوە كه‌ له‌ دۆخێكی خراپ دایه‌ و  زۆر توڕه‌ و نیگه‌رانه‌.

نارا تەمەن 37 ساڵ لە مانگی ئایاری 2014 لەگەڵ ئیکاردی تەمەن 31 ساڵ هاوسەرگیری کرد، چه‌ند جارێك نێوانیان تێكچووه‌ و دواجار به‌یه‌كجاری له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button