عێراقکوردستانگرنگترین

ئه‌حمه‌د مه‌كه‌نزی داهاتووی خۆی بۆ یاریگا ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئه‌حمه‌د مه‌كه‌نزی یاریزانی ئۆڵێمپی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داهاتووی خۆی بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ئاشكرا كرد

مه‌كه‌نزی ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ فه‌ڕه‌نسایه‌ بۆ به‌شدارییكردن له‌ یارییه‌كانی ئۆلێمپیادی پاریس كه‌ بڕیاره‌ 24ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێبكات، عێراق یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكرانیا ده‌كات.

مه‌كه‌نزی به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌ك گفتوگۆم كردووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتومه‌ته‌ رێكه‌وتن، دوایی یارییه‌كانی ئۆلێمپیاد هه‌مووشتێك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌، ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی بانه‌ی نه‌جه‌ف یاریزانه‌ لاوه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق  رایگه‌یاند، رێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بووه‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ش گرێبه‌ستم پێشكه‌شكراوه‌، دوای ئۆلێمپیاد هه‌موو شتێك روونه‌ده‌بێته‌وه‌.

مه‌كه‌نزی له‌ هێلی به‌رگری یاریی ده‌كات، له‌ ساڵی 2022 په‌یوه‌ندی ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كرد، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی قوه‌ی جه‌وییه‌ و زه‌ورا كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button