ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جەیمس رۆدریگێز دەگەڕێتەوە کیشوەری ئەوروپا

ئەژدیهاکان پێشوازی لێ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی جارێکی دیکە بۆ یاریکردن دەگەڕێتەوە کیشوەری ئەوروپا.

رۆژنامەنووسی کەناڵی TyC Sports گارسیا گرۆڤا بڵاویکردووەتەوە، جەیمس رۆدریگێز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ساو پاوڵۆ هەڵوەشاندەوە و یانە بەرازیلییەکە جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەرجەنتینییەکە،  رۆدریگێز دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا، پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە یاریی بۆ یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بکات.

یاریزانە تەمەن 33 ساڵانییەکە لە کۆپا ئەمێریکای 2024 ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیای کرد. بوو بە تاکە یاریزان لەمێژوودا لە وەشانێکی کۆپا شەش گۆڵ دروستبکات، لە چوار یاریی جیاواز خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەش دەستنیشانکرا.

هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەو پاڵەوانێتیەدا، هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە جارێکی دیکە سەرنجی یانەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوەتەوە و چەند یانەیەک دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن. بەڵام پۆرتۆ نزیکترین یانەیە لە یاریزانەکە.

جەیمس یاریی بۆ یانەکانی بانفیڵدی ئەرجەنتینی، پۆرتۆی پۆرتوگالی، مۆناکۆی فەرەنسی، ریال مەدریدی ئیسپانی، بایرن میونشنی ئەڵمانی، ئێڤەرتنی ئینگلیزی، رەیانی قەتەری ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی، ساو پاوڵۆی بەرازیلی کردووە. لە 475 یاریی 122 گۆڵی کردووە و 150 گۆڵی دروستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەشداری 106 یاریی کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 33 گۆڵیشی دروستکردووە.

دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی لالیگا، دوو نازناوی بۆندسلیگا، دوو نازناوی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی سوپەری ئەڵمانیا، نازناوێکی یۆرۆپالیگ، نازناوێکی جامی ئەڵمانیا، نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیا، نازناوێکی خولی ئەرجەنتینی، نازناوێکی جامی پۆرتوگال، نازناوێکی جامی بەرازیل و سێ نازناوی جامی سوپەری پۆرتوگالی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button