ئیسپانیا

بارسێلۆنا درێسی نوێی بۆ وەرزی 2024/2025 نمایش کرد

Yariga App

یاریگا –

درێسی نوێی بارسێلۆنا ئەمڕۆ بە فەرمی نمایش کرا و لە فرۆشگاکانی یانەکە و ماڵپەڕە رێگەپێدراوەکان بۆ هاندەران بەردەستە.

دوای مشتومڕێکی زۆر، دواجار نایکی بەپێی ئەو گرێبەستەی کە تا ساڵی 2028 هەیەتی درێسی نوێی بارسێلۆنای دیزان کرد. درێسێک کە بە بۆنەی یادی 125 ساڵەی بارسێلۆنا و هاوشێوەی درێسی کۆتاییەکانی نەوەدەکانی یانەکەیە.


بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی 125 ساڵەی مێژووی یانەکە، درێسی نوێی بارسێلۆنا بۆ وەرزی 2024/25 بە ئیلهام وەرگرتن لە درێسی ئەفسانەکانی یانەکە و بە بەکارهێنانی رەنگەکانی شین و مارۆنی کە رەنگی سەرەکی یانەکەیە دیزاین کراوە. ئەم درێسە بیرهێنانەوەی ناسنامە یانەکەیە بە درێژایی مێژوو.

بۆ رێزێک لە مێژووی بارسێلۆنا درێسە نوێیەکەیان هاوشێوەی درێسی یەکەمی ساڵی 1899 دیزاین کردووەتەوە کە وەک درێسێکی رەسەن و کلاسیک خۆی پێشان دەدات.


درێسەکە لە پێشەوە لۆگۆی سپۆتیفای لەسەرە، لەگەڵ لۆگۆی نایکی، هەروەها لۆگۆی ئەمبیلایت تیڤی لەسەر قۆڵی درێسی تیپی یەکەمی پیاوان، لەگەڵ لۆگۆی بیمبۆ لەسەر قۆڵی درێسی ئافرەتان هەیە. جگە لەوەش لۆگۆی UNHCR/ACNUR لە ژێر ژمارەی درێسی یاریزانان دراوە.

ئەو خاڵەی سەرنجڕاکێش و سەرسوڕهێنەرە جیاوازی درێسی یاریزانەکانە لەگەڵ ئەو درێسانەی کە بە هاندەران دەفرۆشرێن. پێشتر حاڵەتێکی لەو شێوەیە هیچکات رووی نەداوە.

جیاوازی درێسی یاریزانان و هاندەران

جیاوازیەکەی لە لۆگۆی سپۆتیفایدایە. لەسەر درێسی یاریزانەکە تەنها لۆگۆ دەبینرێت بە بێ ناوی سپۆتیفای، بەڵام لە درێسی هاندەراندا لۆگۆکە لەگەڵ ناوی سپۆتیفای وەکوو درێسی وەرزی پێشوو نووسراوە.

بارسا پێشبینی دەکات ئەم درێسە ببێتە یەکێک لە پڕفرۆشترین درێسەکانی مێژووی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button