یاریگا –
حه‌یده‌ر عه‌بدوله‌ئه‌میر هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات رایگه‌یاند، هیوادارم كارگێری نوێ سه‌قامگیری بۆ یانه‌كه ده‌ستبه‌ر بكات.
حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، دواین ئه‌زموونم له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر، به‌لای منه‌وه باش بوو، هه‌رچه‌نده له‌و كاته هه‌ولێر به‌دۆخێكی سه‌خت تێده‌په‌ری، دوای ئه‌وه چه‌ند ئۆفه‌رێكم پێشكه‌شكراوه، باشترین ئۆفه‌ر بۆ وه‌زری داهاتوو هه‌ڵده‌بژێرم.
له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر به یاریگای راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كارگێری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، قسه‌مان له‌باره‌ی ئامانجی یانه‌كه له وه‌رزی رابردوو كرد، داواكاری ئه‌وان ئه‌وه بوو له خوله‌كه بمێننه‌وه، هه‌روه‌ها له ریزبه‌ندی بچنه پێشه‌وه، كه یانه‌كه‌م وه‌رگرت له پله‌ی حه‌ڤده‌مینی ریزبه‌ندی بوو، كاتێك یانه‌كه‌م جێهێشت له پله‌ی چوارده بوو، یانه‌كه‌شم له‌سه‌ر خواستی خۆم جێنه‌هێشت.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ستم ده‌كرد ئه‌نجامه‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان ئاسایی ده‌بن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش، رۆژێك براوه ده‌بیت و رۆذیك یه‌كسان ده‌بیت و ده‌دۆرێت، ئه‌مه دۆرخی یانه‌كه بوو، ئه‌مه جۆری یاریزانه‌كانه، به‌ڵام به گوێره‌ی رێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ كارگێری پێشووی یانه‌كه، هێشتنه‌وه‌ی یانه‌كه بوو له خوله‌كه هه‌رواشمانكرد، به‌ڵام له راستیدا نازانم هۆكاره‌كان چیبوون، تاكو ده‌سته‌ی كارگێری پێشوو ده‌ستبه‌رداری ستافی راهێنه‌ران بن، پێش ئه‌وه‌ی كارگێری پێشوو نه‌منێنن، داوایان لێمكرد جارێكی دیكه بگه‌رێمه‌وه، به‌ڵام ره‌تمكرده‌وه.
حه‌یده‌ر گوتیشی، هۆكار زۆربوون له باره‌ی نه‌مانمان له یانه‌ی هه‌ولێر، یه‌كێك له هۆكاره‌كان دارایی بوو، هه‌روه‌ها یانه‌كه به‌دۆخێكی سه‌خت تێده‌په‌ری، كارگێری پێشوو به‌شێك له به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵده‌گرێت، چونكه نابێت گرێبه‌ستی گه‌وره له‌گه‌ڵ یاریزان واژۆبكه‌یت، دواتریش نه‌توانی پاره‌كه‌ی بۆدابین بكه‌یت، ئه‌مانه هه‌موو وایكرد دۆخی دارایی یانه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستای لێبێت، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا چ له‌گه‌ڵ من یاخود كاپتن سه‌میر بابۆ، یانه‌كه له دابه‌زین دووركه‌وتنه‌وه، توانی ئه‌م وه‌رزه له‌خوله‌كه بمێنێته‌وه، هیوادارم كارگێری نوێ سه‌قامگیری بۆ یانه‌كه ده‌ستبه‌ر بكات، هه‌روه‌ها پلان بۆ داهاتوو دابنێت چونكه هه‌ولێر شایه‌تی ئه‌وه‌یه له پله‌كانی پێشه‌وه بێت.