ئه‌مریکائینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

چێڵسی بەیاننامەیەکی لەسەر ئێنزۆ فێرناندێز و ‘رەگەزپەرستی’ بڵاوکردەوە

''ئەم جۆرە رەفتارانە بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێن''

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەکانی دروشمی رەگەزپەرستی یاریزانانی ئەرجەنتین و بە تایبەتی ئێنزۆ فێرناندێز بەردەوامن.

لە دوای بردنەوەی نازناوی کۆپا ئەمێریکا، ئێنزۆ ڵایڤێکی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام کردەوە و لەگەڵ هاوتیمەکانی گۆرانیان دەگووتەوە کە چەندین دروشمی رەگەزپەرستی و جیاکاری تێدابوو. ئامانج لە دروشمەکانی یاریزانانی ئەرجەنتین، یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو.

چێڵسی بەیاننامەیەکی لەسەر رووداوەکە بڵاوکردەوە و دووپاتیدەکاتەوە، بە هەموو شێوەیەک رەگەزپەرستی رەتدەکەنەوە

چێڵسی تەواوی شێواز و فۆڕمەکانی جیاکاری رەگەزی رەتدەکاتەوە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت. شانازی بە یانەکەمان دەکەین، چونکە یانەیەکی گشتگیر و تێکەڵە، ئەندامان لە هەموو کولتوور و کۆمەڵگەیەک و ناسنامەیەک، هەست بە ئارامی و پێشوازی دەکەن. رێز لە داوای لێبووردنی گشتی یاریزانەکە دەکەین و ئەمەش دەکەینە دەرفەتێک بۆ پەروەردەکردنی زیاتر. یانەکە لەسەر ئاستی ناوخۆ، رێکاری تەمبێکاری گرتووەتەبەر.

درەنگانێکی شەوی رابردوو، ئێنزۆ فێرناندێز، بەیاننامەیەکی بە زمانی ئینگلیزی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و داوای لێبووردنی کرد و دووپاتیکردەوە، دژی هەموو جۆرە رەگەزپەرستیێکە.

دەمەوێت لەدڵەوە داوای لێبووردن لەبارەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە بکەم. گۆرانییەکە بە زمانێکی توند نووسراوەتەوە و هیچ بیانووێک بۆ ئەم وشانە نین. بە هەموو جۆرێک دژی رەگەزپەرستی دەوەستم و داوای لێبووردن دەکەم، چونکە کەوتبوومە نێو قووڵایی ئاهەنگەکانی بردنەوەی کۆپا ئەمێریکا. ڤیدیۆ و وشەکان، بەهیچ شێوەیەک ئاوێنەی بیرکردنەوە و کەسایەتی من نین. زۆر داوای لێبووردن دەکەم.

ستۆری ئینستاگرامی ئێنزۆ فێرناندێز

بەیاننامەکەی ئێنزۆ دوای کاردانەوەیەکی توندی وێسلی فۆفانا، هاوتیمی لە چێڵسی و یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بڵاوکرایەوە، کاتێک فۆفانا پۆستەکەی ئێنزۆی ریپۆست کرد و لەسەری نووسی؛ تۆپی پێ لە 2024: رەگەزپەرستی لەڕوو.

فێرناندێز تاوەکو ئێستا 28 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردووە و خاوەنی چوار گۆڵە. لە کۆپا ئەمێریکای رابردوو دوو ئەسیستی لە پێنج یاریدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button