ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنزۆ فێرناندێز پەیوەندیی نێوان یاریزانانی فەڕەنسا و ئەرجەنتین تێکدەدات

لە بەیاننامەیەکدا داوای لێبووردن دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ فێرناندێز، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئەرجەنتین بەیاننامەیەکی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و داوای لێبوردن لە فەڕەنسییەکان دەکات.

لە دوای بردنەوەی نازناوی کۆپا ئەمێریکا، ئێنزۆ ڵایڤێکی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام کردەوە و لەگەڵ هاوتیمەکانی گۆرانیان دەگووتەوە کە چەندین دروشمی رەگەزپەرستی و جیاکاری تێدابوو.

ئامانج لە دروشمەکانی یاریزانانی ئەرجەنتین، یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو، هەرزوو یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی کرد. فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی یەکێتییەکە داوای لە فیفا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین کرد، رێکاری پێویست دژی دروشمە رەگەزپەرستییەکان بگرنەبەر.

 

ڤیدیۆی ئێنزۆ زوو لە سۆشیاڵ میدیا بووە ترێند و لەلایەن هەوادارانی تۆپی پێ سەرکۆنە کرا. بەگوێرەی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی بێت، چێڵسی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

درەنگانێکی شەوی رابردوو، ئێنزۆ فێرناندێز، بەیاننامەیەکی بە زمانی ئینگلیزی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و داوای لێبووردنی کرد و دووپاتیکردەوە، دژی هەموو جۆرە رەگەزپەرستیێکە.

دەمەوێت لەدڵەوە داوای لێبووردن لەبارەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە بکەم. گۆرانییەکە بە زمانێکی توند نووسراوەتەوە و هیچ بیانووێک بۆ ئەم وشانە نین. بە هەموو جۆرێک دژی رەگەزپەرستی دەوەستم و داوای لێبووردن دەکەم، چونکە کەوتبوومە نێو قووڵایی ئاهەنگەکانی بردنەوەی کۆپا ئەمێریکا. ڤیدیۆ و وشەکان، بەهیچ شێوەیەک ئاوێنەی بیرکردنەوە و کەسایەتی من نین. زۆر داوای لێبووردن دەکەم.

ستۆری ئینستاگرامی ئێنزۆ فێرناندێز

بەیاننامەکەی ئێنزۆ دوای کاردانەوەیەکی توندی وێسلی فۆفانا، هاوتیمی لە چێڵسی و یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بڵاوکرایەوە، کاتێک فۆفانا پۆستەکەی ئێنزۆی ریپۆست کرد و لەسەری نووسی؛ تۆپی پێ لە 2024: رەگەزپەرستی لەڕوو.

فێرناندێز تاوەکو ئێستا 28 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردووە و خاوەنی چوار گۆڵە. لە کۆپا ئەمێریکای رابردوو دوو ئەسیستی لە پێنج یاریدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button